كتێبی ” ژن پرسێكی هاوبەش و ڕوانگەی جیاواز” بەرهەمی نووسەر “د. شەونم یەحیا”ـیە، ئه‌م به‌رهه‌مه خۆی له سێ به‌ش دهبیننێتهوه، به‌شی یه‌كه‌می تایبه‌ته به ژن و به‌شداری فیكری و به‌شی دووه‌می له لێكۆڵینه‌وه له پرسی ژن له ره‌هه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاری مه‌یدانییه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه له كۆنتێكستی “كۆمه‌ڵناسیی -سیاسی -جێنندهری”ـیه‌وه، گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش له‌وه‌دایه پرسی ژن له ڕوانگه‌ی كۆمه‌لناسی سیاسی جێنده‌رییه‌وه شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه پرسی ژن ته‌نیا پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه به‌ڵكۆ سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیشه.
توێژه‌ری ئه‌م كتێبه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای ئه‌م كاره‌یه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی زانكۆ و ناوه‌نده زانستیه‌كان بكات. له‌وه‌ی خۆیان به خاوه‌نی كۆنسێپهكان بزانن و ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی كار و داكۆكی له‌و چه‌مكانه بكه‌ن نه‌ك رێكخراوه‌كان، بۆیه به‌لای توێژه‌ر گرنگه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی قسه له‌سه‌ر پرسه‌كانی ژن بكرێت.