گوژمه‌ى پێويست بۆ جێبه‌جێكردنى چه‌ند پرۆژه‌يه‌ك له‌ شارى سۆران خه‌رج كرا

بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی پێنج گوژمەی پێویست بە بڕی نزيكه‌ى 177 مليۆن دينار، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەكەكانی بەرخۆدان، دیانای كۆن، هەندرێن و هەرێم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران.

پرۆژه‌كانيش بريتين له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كۆڵان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌رخۆدان و دياناى كۆن، پرۆژه‌ى كۆنكرێتكردن له‌ گه‌ڕه‌كى هه‌ندرێن، پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی هەرێم، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ى دروستكردنى كۆڵانى كۆنكرێتى له‌ گه‌ڕه‌كى هه‌رێم له‌ شارى سۆران.