مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری عێراق لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری دیكەی ئێزیدی لە كۆنفراسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: داوای دەكەن پەرلەمانی عێراق تاوانەكانی داعش بەرانبەر بە ئێزدییەكان بە جینۆساید بناسێنێت، دەشڵێت: پرۆژە یاساییەکیان هەیە لەپێناو بە جیۆنسایدناساندنی ئێزدیەکان، هەموو هەوڵێک دەدەن ئەو ئەو پرۆژەیە ببێتە یاسا.
دووشەممە 13ـی کانوونی دووەمی 2025، مەحما خەلیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق هاوتا لەگەڵ دوو ئەندامە ئێزدیەکەی دیکەی پەرلەمان، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان لە پەرلەمانی عێراق ڕێکسخت و تێیدا ئاماژەیان بەوە کرد، بڕیاری بەجیۆنسایدناساندنی کۆمەڵکردنی ئێزدیەکان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە گرنگە، چونكە پەرلەمانی 13 وڵات تاوانەكانی داعشیان بەرانبەر ئێزدییەكان بە جینۆساید ناساندووە، گوتی: ئێمەش پێشنیازە یاساییەكمان هەیە، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەو پێشنیازە ببێتە یاسا و لەناو پێشنیازە یاسایەکە لایەنی ئەمنی و كۆمەڵایەتی و دارایی تێدایە بۆ ئەوەی لە هەموو لایەكەوە قەرەبووی ئێزدییەكان بكرێتەوە، هاوکات یاساکە ببێتە پارێزەرێك بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانە ، چونكە ئێزیدییەكان لە مێژووی خۆیاندا 74جار جینۆسیادكراون، گوتیشی:” لە هەوڵەکانمان بەردەوامین دەبین تاوەکوو ئەو پرۆژەیە دەکەینە یاسا.