فازڵ میرانی پێشوازی لە شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد

ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی (د. ھادی عەلی) یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کرد.

لە دانیشتنەکەدا کە ئازاد بەرواری و ھۆشیار زێباری و سیداد بارزانی ئەندامانی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و د.کەمال کەرکووکی و زاگرۆس فەتاح ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی ئامادەی ببوون.

فازڵ میرانی وێرای زۆر بەگەرمی بەخێرھێنانی شاندی میوانی کردوو پیرۆزبایی سەرکردایەتی سیاسی پارتی بە بۆنەی بەستنەوەی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و سەرکەوتنی گەیاندە شاندی میوان و ھیوای خواست سەرکردایەتی نوێی یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتووبێت.

فازڵ میرانی جەختی لەوەکرد کە پێکەوەکارکردن ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان و پاراستن و پێشەوەبردنی ھەرێمی کوردستان.

دیسان فازڵ میرانی دووپاتی کرد دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان و بە بەستنەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و سوێندخواردنی پەرلەمانتاران ئێستا کاتی دروستکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و ھەموومان ئەرکی پاراستن و درێژەپێدانی ئەم ئەزموونە لە ئەستۆماندایە.

لەلای خۆیەوە د.ھادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێرای سوپاسی سەرکردایەتی سیاسی پارتی بۆ پێشوازی کردنیان و ڕەخساندنی ئەم دیدارە.

د. ھادی عەلی دووپاتی کرد کە پەیوەندیەکان لەنێوان لایەنەکان و بەتایبەتی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە پەیوەندییەکی سەرکەوتوو وەسفکرد.

پاشان د. ھادی عەلی پوختەیەکی لەسەر ئەنجامدان و بەڕێوەچوونی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی خستەڕوو بەکۆنگرەیەکی سەرکەوتوو لە قەلەم داو دووپاتی کرد دوای کۆنگرە یەکگرتووی ئیسلامی بڕیاریدا سەردانی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بکەن بۆ دانوستاندن لەسەر بابەتە ھەنووکەییەکان و تازە پێشھاتەکان لەناوچەکەو ھەرێمی کوردستان و عێراق