ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دەسپێدەکات

ئەمڕۆ و سبەی بە ئەنجامدانی ٩ یاری یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دەسپێدەکاتەوە، لە کۆمەڵەی یەکەمدا شۆڕیجە و پیشەسازی لەشاری کەرکووک لە یارییەکی بەهێزدا بەیەک دەگەن، گرنگترین یاری کۆمەڵەی دووەمیش بەیەک گەیشتنی یانەکانی ڕزگاری و قەڵادزێیە کە یارییەکە لە دەڤەری گەرمیان بەڕێوەدەچێت، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە بارودۆخی یانەکان و خشتە و ڕیزبەندی یانەکان دەخاتە ڕوو.

گەڕێکی تر بەڕێوەدەچێت
بەئەنجامدانی ٩ یاری ئەمڕۆ و سبەی یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچن، تا ئێستە هەر یەک لە یانەکانی بروسک و خانەقین پێشەنگی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکەیان گرتووە و ڕکەبەری لە نێوان یانەکان بەهێزە و جیاوازی خاڵەکانی نێوانیان زۆر نیە، لەم گەڕەدا کۆمەڵێک یاری بەهێز بەڕێوەدەچن، کە گرنگترینیان ڕوبەڕوبونەوەی یانەکانی شۆڕیجە و پیشەسازییە لە کۆمەڵەی یەکەم کە یارییەکە لەشاری کەرکووک ئەنجامدەدرێتم هەر لەو کۆمەڵەیە یانەی بروسکی پێشەنگی یانەکان لەشاری دهۆک ڕووبەڕوی یانەی گارە دەبێتەوە.
لەیارییەکانی کۆمەڵەی دووەمیش یانەی خانەقینی پێشەنگی یانەکان میوانداری یانەی بابانی سلێمانی دەکات، یانەی ڕزگاریش لەیاریەکی هاوسەنگدا میوانداری یانەی قەڵادزێ دەکات.

خشتەو کاتی یارییەکانی گەڕی دەیەم بەمشێوەیە دەبێت:
یەکشەممە:
شۆڕیجە – پیشەسازی/ یاریگەی شۆڕیجە
گارە – بروسک/ یاریگەی گارە
خاک – بەردەڕەش/ یاریگەی خاک
ئاکرێ – سێمێل/ یاریگەی ئاکرێ
سلێمانی – ڕانیە/ یاریگەی سلێمانی
خانەقین – بابان/ یاریگەی خانەقین
دووشەممە:
قەڵادزێ – بازیان/ یاریگەی قەڵادزێ
ڕزگاری – چوارقوڕنە/ یاریگەی ڕزگاری
کۆیە – هەڵەبجەی شەهید/ یاریگەی کۆیە
ڕیزبەندی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکە بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-بروسک ١٤خاڵ لە ٧ یاری
٢- ئاکرێ ١٤ خاڵ لە ٧ یاری
٣-پیشەسازی ١٢ خاڵ لە ٧ یاری
٤- خاک ٨ خاڵ لە ٧ یاری
٥- سێمێل ٨ خاڵ لە ٧ یاری
٦-شۆڕیجە ٨ خاڵ لە ٧ یاری
٧- گارە ٦ خاڵ لە ٧ یاری
٨- بەردەڕەش ٥ خاڵ لە ٧ یاری
کۆمەڵەی دووەم:
١-خانەقین ١٨ خاڵ لە ٩ یاری
٢- قەڵادزێ ١٧ خاڵ لە ٩ یاری
٣- چوارقوڕنە ١٦ خاڵ لە ٩ یاری
٤- ڕانیە ١٥ خاڵ لە ٩ یاری
٥- ڕزگاری ١٤ خاڵ لە ٩ یاری
٦-بازیان ١٤ خاڵ لە ٩ یاری
٧- بابان ١٠ خاڵ لە ٩ یاری
٨- ب هەڵەبجەی شەهید ٨ خاڵ لە ٩ یاری
٩- کۆیە ٥ خاڵ لە ٩ یاری
١٠- سلێمانی ٤ خاڵ لە ٩ یاری

ئەم وەرزەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەبەشداری ١٩ یانە بەڕێوەدەچێت، بەڵام یانەی ئاڵتون کۆپری لە کۆمەڵەی یەکەم کشایەوە، یانەکان بەشێوازی ناوچەی جوگرافی بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، یارییەکان بەشێوەی چوون و هاتن ئەنجام دەدرێن و دوو یانە خاوەن پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی کوردستان و دوو یانە ڕیزبەندی کۆتایی هەردوو کۆمەڵەکەیش بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکان دادەبەزن.

ھەواڵی زیاتر