عێراق.. لە هێرشێکی ئاسمانیدا ژمارەیەک داعش کوژران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووتەوە تێیدا هاتووە،  چوار تەرمی داعش لە چیای حەمرین دۆزرانەوە کە  ڕۆژی هەینی 10ی کانوونی دووەمی 2025 لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقدا کوژراون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەشی داوە، ”دوو لەو کوژراوانە بەرپرسی باڵای داعشن.”

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە “لێکۆلینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی کوژراوەکان، بەردەوامن”

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی خۆ ڕێکخستنەوە و شکاندنی دەرگەی زیندانەکان لەلایەن داعشەوە، هۆشداری داوە؛ بۆیە، عێراق هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی هێزەکانی داعش چڕ کردووەتەوە.