وەزارەتی تەندروستی لە غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری کوژران و بریندارانی فەڵەستینییەکانی لە شەڕی غەززە بڵاو کردەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند “لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی گەیشتووەتە 46 هەزار و 537 کەس، هەروەها 109 هەزار و 571 کەسیش بریندار بوونە.”
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد “تەنیا لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، 32 کەس کوژراون و 193 ـی دیکەش برینداربوونە.”
ئاماژەی بەوەش دا “هەر بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، زیاتر لە 11 هەزار فەڵەستینی بێ سەروشوێن بوون کە زۆرینەیان منداڵ و ئافرەتن. جگە لە بڵاوبوونەوەی برسیەتیی.”