نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆزێف عەون دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆککۆماری لوبنان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 11ی1ی2025، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە جۆزێف عەون کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆککۆماری لوبنان.
نێچیرڤان بارزانی هیوای سەرکەوتن بۆ جۆزێف عەون دەخوازێت لە سەرکردایەتیکردنی لوبنان بەرەو سەقامگیری و گەشەکردن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان خواست و ویستی دووپات دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و لوبنان بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشیان بکات.