دوای سی ساڵ دابڕان پێشانگای تایبه‌تی كرده‌وه‌

دوای 30 ساڵ دابڕان لە هونەری شێوەکاریدا سێیەمین پێشانگای هونەرمەند (ئازا حەسیب قەرەداخی) كرایه‌وه‌‌، ئەم پێشانگایە لە 30 تابلۆی ڕەنگاو ڕەنگ پێک هاتبووە، هەر تابلۆیەک و جوانیەکی تایبەتی خۆی هەبوو، هەروەکو خۆشــی وتی (30 ساڵە دابڕاوم لە هونەری شێوەکاری بۆیە پێشانگایەکەم بە 30 دانە تابلۆ بەشداری پێی کرد هەر ساڵێکم تابلۆیەکە).

هەر تابلۆیەکم بە ساڵێک دانراوە ئەم پێشانگایە، سێیەمین پێشانگایە لە تەمەنی هونەری ئازادا لە کۆتایەکانی ساڵی 2021 لە هەولێر بەڕێوەچوو.
یەکەمین پێشانگای ئازا لە ساڵی 1978 بوو، هەروەها پێشانگای دووەمیشی لە ساڵی 1979 بووە. هیچ پێشانگایەکی تری نەبووە پاشان بەشداری لە چەندین کاری هاوبەش کردوە لە هەولێر و سلێمانی و شار و شارۆچکەکان کردووە، وە پاشان له بەسڕە بەشداری پێشانگای هاوبەشی کردووە، لەم پێشانگایەیدا تابلۆکانی زۆر تایبەت بوون هەر وەکو خۆشی گوتی: من تابلۆ بە دڵی خۆم نایکێشم بەڵکو، بە دڵی تابلۆکە وێنەکە دەکێشم، ئەمەش وا دەکا ئازادییەکی بێپایەن لە وێنەکە و کارەکانیدا ببینی.
ئازا گوتی: یارمەتیدەره‌كه‌م لەم پێشانگایەدا یارمەتیدەرێکی باش بوو؛ ئەویش ڕەنگی ئەکریلیک سیحرێکی تەواو جوان لەو ڕەنگەدا هەیە. هەروەها گوتی پێشانگای داهاتوو لە سلێمانی دەکرێتەوە بە رێژە و تابلۆی زیاتر.

ھەواڵی زیاتر