پۆلیسی ھەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی کوژرانی ھاووڵاتییەک دەدات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە “ئەمشەو ھەینی لە ناحییەی عەنکاوە حاڵەتێکی کوشتن ڕووی دا، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست  و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەسێک بەناوی (ناسراو سوارە عوسمان) کوژراوە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوە خرایەڕوو “هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە، تا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر  کە تاوانەکەی ئەنجام داوە”.

ھەواڵی زیاتر