بە بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەى گرنگیدانى كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رێگهوبان، بە گوژمەی زیاتر لە 403 ملیار دینار و بە درێژیی 38 کیلۆمەتر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای هەولێر – كۆیە کراوە.
پرۆژەکە بەشێوەیەكی گشتی پردێکی 250 مەتری و 5 ئۆڤەرپاس و دوو ناوەندی بازرگانی لەخۆ دەگرێت و بە تەواوبوونی ڕێگاكە، ماوەی نێوان ئەو دوو شارە كەمدەبێتەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێكەوتی 10ی 10ی 2024 لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا و لە كاتی دانانی بەردی بناغەكە ڕایگەیاند “بەرنامەی حکومەت ئەوەیە شۆڕشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری، بێ هیچ جیاوازیيەک بگەیهنینە هەموو ناوچەکانی کوردستان.”