وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا جه‌ختى لە پشتگیرییەکانی وڵاته‌كه‌ى بۆ هەرێمی کوردستان کردوە کە وەک هاوبه‌شێكى گرنگ و به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت. هاوکات، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە “ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 22ی کانوونی یەکەمی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى سه‌ربازى و ئه‌منيى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرىی و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هەروەها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعشیان، تاوتوێ كرد.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعش، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌وپێدانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕى.
لە لایەن خۆیەوە وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا جه‌ختى كرده‌وه “وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له پشتگيرى و هاوكاريييه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند.”
هه‌ردوولا، باسيان له جموجووڵ و هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنه‌وه‌ى داعش كرد و هاواڕا بوون كه هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆيه به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێويست زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى تێوه‌نه‌گلانى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، كرده‌وه.”
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.