ئەنجوومەنی نوێنەران داخستنی حکوومەتی ئەمەریکای دواخست

ئەنجوومەنی نوێێنەرانی ئەمەریکا لە دوا ساتەکاندا پرۆژەیاسایەکی بۆ ڕێگریی لە داخستنی حکوومەت پەسەند کرد.

شەوی ڕابردوو (هەینی، 20-12-2024) ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە دەنگی 366 ئەندام  لەکۆی 435 ئەندام، پرۆژەیاسایەکی بۆ ڕێگریی لە داخستنی حکوومەت، پەسەند کرد.

پرۆژەیاساکە، پارەدارکردنی حکوومەت تا مانگی ئادار درێژ دەکاتەوە؛ دوای پەسەندکردنی لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، ڕەوانەی ئەنجوومەنی پیران کرا.

پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە دوای مشتومڕ و ناکۆکییەکی زۆر لەنێوان ئەندامان سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی قەرزی گشتی، بوو.