ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی کەرەستەی سەربازیی بە میسر بە بەهای زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوای شەڕی غەززە پەیوەندییەکانی واشنتن و قاهیرە لێک نزیک بووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆنگرێسی ئاگادار کردەوە، کە ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ئامێرەکانی تایبەت بە ‘555 تانکی A1M1 ئەبرامز’ بەبەهای 4.69 ملیار دۆلار، هەروەها 2183 مووشەکی هێلفایەر بە بەهای 630 ملیۆن دۆلار و تەقەمەنی ڕێنماییکراو بە بەهای 30 ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە “ئەم هاوکارییە سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا بەرز دەکاتەوە بە باشترکردنی ئاسایشی وڵاتێک کە هاوپەیمانێکی سەرەکیی ناتۆیە، هەروەها وەک هاوبەشێکی ستراتیجیی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا دەمێنێتەوە.”
لە ساڵی 2021، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ دەستبەکاربوونی، بەڵێنیدا هەڵوێستێکی بەهێزی بەرامبەر میسر و عەبدولفەتاح سیسی بگرێتەبەر، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا واشنتن چەندین جار ڕێکەوتنی فرۆشتنی چەکی بۆ قاهیرە پەسەند کردووە، کە یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی وەرگری یارمەتی سەربازیی ئەمەریکا لە جیهاندا، ئەمەش لە دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی ئاشتیی کامپ دەیڤد لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی 1979.
کۆنگرێس دەتوانێت ڕێگری لەو جۆرە فرۆشتنانە بکات، بەڵام ئەم جۆرە هەنگاوانە بە دەگمەن سەرکەوتوو دەبن.