سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات.
ئه‌مڕۆ شەممە، 21ی 12ی 2024، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لە باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا كه گیان له ده‌ستدان و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه په‌یامێكی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانییدا هاتووه، هێرشە ترسناکەکەی سەر بازاڕی کریسمس لە شاری ماگدێبۆرگ لە ئەڵمانیا شۆکی کردم.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌شڵێ، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا دەکەم و بیرم لەگەڵ قوربانیان و کەسوکارەکانیاندایە لەم کاتە سەختەدا.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 20ی12ی2024، لە شاری ماگدێبۆرگی ئه‌ڵمانیا، کەسێک بە ئۆتۆمبێل خۆی کرد بە ناو بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمسدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان 11 كه‌س گیانیان لەدەستداوە و 80 کەسی دیکەش برینداربوون.
لەو هەواڵانەی لە میدیای ئەڵمانیدا بڵاوکراونەتەوە، کەسێک کە هێشتا ناسنامەکەی دیار نییە، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کردووە بە ناو قەرەباڵغی بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمسدا.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و نزیکەی 80 کەسی دیکە برینداربوون.
ئاماژە بەوە کرا کە ئەنجامدەری هێرشەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
باس لەوەیش کرا کە ئەم بازاڕەی کریسمس داخراوە و داوا لە خەڵکی کراوە ناوەندی شارەکە جێبھێڵن.