یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە ١١/١٢/١٩٥٢ وەک ڕێکخراو و ناوەندێک بۆ پرسی ئافرەت لەهەردوو ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و سیاسی، لەژێر چەتری پارتی دیموکراتی کوردستان و بەفەرمانی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد(بارزانی نەمر) دامەزرا. یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە 72 ساڵ ئەزموونی خەبات و تێکۆشانیدا گرنگی داوە بە جیهانبینی ئافرەت و ئومێدی بەدواڕۆژێکی گەش و بنیاتنانی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای یەکسانی، دادپەروەری و بەهێزکردنی کەسایەتی و پێگەی ئافرەتی کوردستانی و سوود وەرگرتن لە بەها سەردەمییەکان و بەها ڕەسەنەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی پەیوەست بە ڕۆڵی نیشتیمان پەروەری و مێژوویی و ڕۆشنبیری ئافرەتی کورد لە خێزان و کۆمەڵگە و ناوەندی بڕیاردا.
ڕێکخراوەکەمان بە دروشمی (هاودەرفەتی، هاوبەشی، هاوسەنگی) پرسی ئافرەت وەک پرسێکی کۆمەڵگەیی دەبینێت و پێیوایە کە پێویستە پیاوانی یەکسانیخواز هاوبەش و هاوڕێگای ئافرەتان بن لەم خەباتە مرۆڤایەتیدا، وەک ڕێکخراوی دایک کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی جیاکاری لە نێوان هەردوو رەگەزی نێر و مێ و ڕاگرتنی هاوسەنگی لە هەموو ئاستەکانی بڕیاردان و خاوەندارێتی و ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی.
پتەوکردنی بنیادی خێزان لەسەر بنەمای بەهاکانی ڕێز و خۆشەویستی و پێکەوەیی، نیشتمانپارێزی و پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و پشتگیری و بەشداری لەهەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت بۆ سەروەری یاسا و چاکسازی و زامنکردنی پێگەکانی حوکمرانی لایەنێکی تری خەباتی ڕێکخراوەییمانە.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە کاتێکدا پێشەنگی بزاڤی یەکسانیخوازی ئافرەتانی کوردستانە و بە درێژایی مێژووە پڕ سەروەرییەکەی قوتابخانەیەک بووه بۆ پێگهیاندن و پهروهردهكردنی ههزاران ئافرهتی كوردستان، لهسهر بیروهزری نیشتمانپهروهری و پاراستنی بهها باڵاو مرۆڤدۆستییەکانی ڕێبازی پیرۆزی بارزان له لایەک، لە لایەکی تریشەوە وەک هێزێکی بزوێنەر و کارا، بەشدارێکی دیاری شۆڕشە یەک لە دوا یەکەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بووە و لەم ڕێگەیەدا خاوەنی چەندین شەهید و قوربانییە. هەر کۆمەڵگە و وڵاتێک بەشداری هاوتا و هەمەبوار و هەمەئاست بۆ ئافرەت نەڕەخسێنێ، کۆمەڵگەیەکی بەجێماوە لە ڕەوتی پێشکەوتن، لە یادی 72 سالەی دامەزراندنی یەکێتیەکەمان دووپاتی دەکەینەوە کە وەک ھەمیشە بەردەوام دەبین لە نوێنەرایەتیکردنی ڕاستەقینەی دەنگی ئافرەتان و کاردەکەین بۆ بەرزکرنەوەی زیاتری ئاستی ئاگایی ئافرەت، و هاندانیان بۆ خۆپێگەیاندن و گرنگیدان بە پەروەردە و پێگەشتنە هزرییەکان کە خۆی وەک مرۆڤ و کەسایەتییەکی خاوەن هێز و پێگەیەکی کۆمەڵایەتی ببینێت.
سڵاو بۆ ئەو خانمە پێشەنگانەی لە ڕۆژگارە سەختەکاندا درێژەیان بە کاروانی ئەم ڕێکخراوە داوە، پیرۆزبێت ئەم یادە لە سەرجەم ئافرەتانی ئازیزی کوردستان بەتایبەتی ئەندامانی خۆشەویستی یەکێتییەکەمان کە بڕوا و ماندوونەبوونی ئەوان خهباتی رێکخراوەییمانی بەم وێستگهیه گەیاندووە.
١٠\١٢\٢٠٢٤
یەکێتی ئافرەتانی