سەرۆك بارزانی بە بۆنەی 72مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و لە هەمانكاتیشدا ئەزموونێكی سەركەوتووی بەشداریی ئافرەت لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان بووە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان،
به بۆنه‌ی حەفتاودووهەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.
یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و لە هەمانكاتیشدا ئەزموونێكی سەركەوتووی بەشداریی ئافرەت لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان بووە. یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان رێکخراوێکی تێکۆشه‌ری ناو شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستانە كە ڕۆڵی خۆی لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و پێگەیاندنی ئافرەتان و بەرگریكردن لە مافەكانیان زۆر بە باشی بەجێ گەیاندووە و جێی پەنجەیان لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان هەمیشە دیارە.
ئەو چاوەڕوانییە لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەیە كە لە قۆناغەكانی داهاتووی ژیانی گەلەكەماندا لە چوارچێوەی كولتووری پێكەوەژیان و مەدەنییەت و یەكسانی و نەهێشتنی توندوتیژیی خێزانی و كۆمەڵایەتی كار بۆ بەهێزكردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لەنێو ڕیزەكانیاندا بكەن.