ئا: شیڤان شێرزاد
لە مەراسیمێکی شایستەدا کە لە شاری هەولێر پایتهختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ئۆتۆمبێلی تهواو نوێی نیسان پاترۆڵ ٢٠٢٥ی خرایە بازاڕەوە.
له مەراسیمەکەدا گۆرانی و هەڵپەڕکێی جوانی کوردی نمایش كران.
سەرۆکی کۆمپانیای نیسان و ئینفینیتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تیری سەباغ وتهیهكی پێشكهش كرد و بهخێرهاتنی میوانهكانی كرد و گوتی: کۆمپانیای ئەلسور نوێنەرایەتی ئێمه دەکات له عێڕاق و ههرێمی كوردستان.
سهباغ گوتی: ئەم هاوبەشییە لەسەر بنەمای متمانەی یەکتر دامەزراوە وەک بازاڕێکی گرنگ و گەشەسەندووی ئۆتۆمبێل لە ناوچەکەدا ستراتیژی گەشەسەندنی درێژخایەنمان و ئەم هاوبەشییە بەهێز دەکات پابەندبوونمان بە جێبەجێکردنی خواستەکانی کڕیارە بەنرخەکانمان لە هەرێم لەڕێگەی پێشکەشکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری کوالیتی بەرز.
پاشان ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی تەواو نوێی نیسان پاترۆڵ ٢٠٢٥ پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
ئەستێرەی گۆرانیبێژی کورد، عەمار ئەلکوفی و گۆرانیبێژی درەوشاوە، نازدار، دوو ئۆتۆمبێلی نیسان پاترۆڵیان بردە سەر شانۆ، لەنێو چەپڵە لێدانی میوانەکاندا.
هەروەها نیسان بە هاوکاری کۆمپانیای ئەلسور کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا کە گردبوونەوەیەکی گەورەی دهزگاكانی ڕاگەیاندن و پەیامنێران ئامادەی بوون، تیایدا بوونی بەهێزی نیسان لە هەولێر ڕوونکرایەوە بۆ نمایشکردنی ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی لە کۆتایی ئەمساڵدا و له سەرەتای ساڵی نوێ.
دیالۆگەکە لە نێوان تیری سەباغ سەرۆکی کۆمپانیای نیسان و ئینفینیتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیامنێران بوو، کە پرسیاریان لەبارەی مانەوە و بەهێزی ئۆتۆمبێلەکانی نیسان و گونجاندنیان لەگەڵ کەشوهەوای سارد و گەرمی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی کرد .
نیسان پاترۆڵی 2025ی تەواو نوێ نەوەی حەوتەمی نیسان پاتروڵە، و تایبەتمەندە بە دیزاینێکی دەرەوەی بەهێزتر و ئاڵۆزتر و جوانتر لە پێشوو نوێنەرایەتی ناسنامەی لێهاتوویی ئۆتۆمبێلەکە دەکات
ئۆتۆمبێلێکی گەورەی لوکس SUVلەگەڵ دیزاینێکی ناوەوەی ڕەسەنتر و کوالیتی باشتر لەگەڵ تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای زیاتر.
لە ڕووی ناوەوە، لوکس زیادی کردووە لەگەڵ چەرموو ئەڵماسییە جیاوازەکانی کورسییە چەرمییە کوالیتی بەرزەکان، شاشەکانیش پەرەیان سەندووە، لەوانە شاشەیەکی ناوەندی دواوە بۆ کۆنترۆڵکردنی کەشوهەوا، شاشەی کات بەسەربردنی دواوە و پێشەوە و چەندانی تر.