دەروازەی حاجی ئۆمەران: گەشتیارەکان دەبێت ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت

سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی گومرگی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەگەر کاتی ڤاکسینیشیان هەبێت، دەبێت پشکنینی نوێی کۆرۆنایان پێبێت. 

  مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی گومرگی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە 12-01-2022  هەموو ئەو گەشتیارانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن تەنانەت ئەگەر  کارتی ڤاکسینیشیان هەبێت، دەبێت پشکنینی کۆرۆنایان نوێ بکرێتەوە، مەگەر ئەو گەشتیارە پشکنینەکەی پێبێت و 48 کاژێری بەسەریدا تێنەپەڕیبێت. 

 مەسعود باتێلی گوتی، “پاڵپشت بە راگەیێندراوی ژمارە یەکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە لە بڕگەی دووی راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، هەموو ئەو گەشتیار و رێبوارانەی لە رێگەی فڕۆکەخانە و سنوورەکانەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن ئەگەر خاوەنی کارتی ڤاکسینیش بن ئەوا پێویستە پشکنینی نوێی کۆرۆنایان بۆ بکرێت.”

 سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی گومرگی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران باسی لەوەش کرد، تەنیا ئەو کەسانەی پێش 48 کاژێر پشکنینەکەیان کردووە، بڕیارەکە نایانگرێتەوە و بۆ هەر پشکنینێکی نوێش بڕی 50 هەزار دینار وەردەگیردرێت.

ھەواڵی زیاتر