ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌به‌رده‌م دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ڕێوره‌سمی سوێندخواردنی 47 دادوه‌ر و 12 ئه‌ندامی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
دوای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ژماره (71 له 1/12/2021) پاڵپشت به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (272)ی ساڵی 2021 و به پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان / دیوان ژماره (د-1099 له 5/9/2021) و به‌دیكردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری دابوو به دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌وڵیر/ سلێمانی / دهۆك / و كه‌ركووك-گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ سێشه‌میش ڕێوره‌سمی سوێندخواردنیان به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوره‌سمه‌كه‌دا جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك- گه‌رمیان و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و بریكاری وه‌زاره‌تی داد و به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری ئاماده‌بوون.
له‌نێو دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، 29 ئافره‌ت هه‌ن كه 19یان وه‌ك دادوه‌ر و 10ی دیكه‌شیان وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتی له دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بن.
ده‌ستبه‌كاربوونی دادوه‌ر و داواكارانی گشتیش دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌رییه كه به پێی پێویستی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی دابه‌شكراون به شێوه‌یه‌ك كه دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 12 دادوه‌ر و دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی 17 دادوه‌ر و دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك 9 دادوه‌ر و دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك-گه‌رمیان 9 دادوه‌رن.
هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی داواكاریش گشتیش كه ژماره‌یان 12 ئه‌ندامی داواكاری گشتییه، به رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت.