پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی12ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبیتەوە بە یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 8ی12ی2024، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، ئەگەرى نمە بارانێک هەیە لەکاتەکانى ئێوارەدا بەتایبەتى ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێمی كوردستان، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21
سلێمانی: 19
دهۆک: 20
زاخۆ: 21
هەڵەبجە: 20
کەرکوک: 21
سۆران: 17
حاجی ئۆمەران: 11
گەرمیان: 25