بۆ ساڵی داهاتوو گۆڕانكاری لە بابەتەكانی خوێندن لە قوتابخانەكان دەكرێت

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەت کۆبونەوەیەکمان ئەنجام دا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغێکی دیکەی گۆڕانکاری لە پرۆگرامەکانی خوێندن.

راشیگەیاند: ئەمڕۆ بەتایبەت لەگەڵ بەشی زانستەکان و بیرکاری و کیمیا کۆبووینەوە.

هەروەها رایگەیاند: بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 تۆمارەکانی هەموو ناوەندەكانی خوێندن لە کوردستان یەک دەخرێن و کار دەکرێت بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بەچاپیان بگەیەنێت.

ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان کار لەسەر گۆڕانکاری و نوێگەری لەم کتێبەکانی خوێندن بكەن:-

خوێندنی کوردی/ کتێبی قوتابی 5 بنەڕەتی

خوێندنی کوردی/ رێبەری مامۆستا 5 بنەڕەتی

زمان و ئەدەبی کوردی/ کتێبی قوتابی 7 بنەڕەتی

زمان و ئەدەبی کوردی/ ڕێبەری مامۆستا 7 بنەڕەتی

زمان و ئەدەبی کوردی/ ڕێبەری مامۆستا 9 بنەڕەتی

زمان و ئەدەبی کوردی/ ڕێبەری مامۆستا 10 ئامادەیی

بیرکاری 2 بنەڕەتی

بیرکاری 3 بنەڕەتی

زانستەکان 5 بنەڕەتی

زانستەکان 7 بنەڕەتی

کیمیا 10 ئامادەیی

کۆمەڵناسی 10 ئامادەیی

مێژوو 12 ئامادەیی

جوگرافیا 12 ئامادەیی