سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ده‌یڤد ساسۆلی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه به كۆچی دوایی ناوبراو خه‌مبار بووه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له تویتێكدا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ده‌یڤد ساسۆلی سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد و ڕایگه‌یاند “به كۆچی دوایی ده‌یڤد ساسۆلی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا خه‌مباربووم.
ڕاشیگه‌یاند “له‌ناخی دڵمه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی و په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هاوكارانی و نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌م”.
جێی باسه ده‌یڤد ساسۆلی له ساڵی 1956 له ئیتاڵیا له‌دایكبووه و له 3ی ته‌مووزی 2019 بووه‌ته سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆچی دوایی كرد.