رۆژنامەی ھەولێر

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم یەکە سەربازییەکانی ئاگادار دەکاتەوە، لیستی ناوی ئەو کەسانە ئامادە بکەن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادارکردەوە، لەماوەی یەك رۆژدا لیستی ناوی ئەو کەسانە ئامادە بکەن، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

بو گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین 20ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022ـە، لەم بەروارە بەدواوە، هەرکەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، رێکاری یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

هەروەها ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان کراوەتەوە، هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی بکەن، تا لە وەرگرتنی ڤاکسین ئاسانکارییان بۆ بکرێت.