مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پهیامێكی بڵاوكردهوه و تێیدا خۆشحاڵی خۆی به دهركردنی عێراق له لیستی ئهو وڵاتانهی مهترسی زۆری سپیكردنهوهی پارهیان لهسهره له لایهن یهكێتی ئهوروپاوه دهربڕی و پێشوازی له بڕیارهكه كرد.
له پهیامهكهی سهرۆكی حكومهتدا هاتووه: “چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دارایی گشتی و شێوازەکانی ئەنجامدانی گرێبەست و ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەوازە سنوورییەکان و فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف کە لەلایەن کۆمپانیای دیلۆیتەوە وردبینی بۆ دەکرێت، بوونەتە هۆی ئەوەی ئێمە بەهێزتر شەڕی گەندەڵی بکەین”.
ههروهها هاتووه: “ئێمە لەسەنگەری پێشەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانین بۆ پەکخستن و ڕیشەکێشکردنی هەوڵەکانی بەدەستهێنانی پشتیوانی دارایی و خۆپارەدارکردن لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە”.
دهقی پهیامهكه
پێشوازییەکی گەرم لە بڕیاری یەکێتی ئەوروپا دەکەم بۆ لابردنی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە مەترسی زۆری سپیکردنەوەی پارەیان لە سەرە. لەم ساڵانەی دواییدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبەغدا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، پێکەوە کاریان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باربووکردنی دارایی تیرۆر و تۆڕەکانی تاوان، لە نێویشیاندا ئەنجامدانی زیادکردنی ئاشکرا و ئاڵۆگۆڕ و کاروباری نایاسایی بە دراو.
چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دارایی گشتی و شێوازەکانی ئەنجامدانی گرێبەست و ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەوازە سنوورییەکان و فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف کە لەلایەن کۆمپانیای دیلۆیتەوە وردبینی بۆ دەکرێت، بوونەتە هۆی ئەوەی ئێمە بەهێزتر شەڕی گەندەڵی بکەین و هەروەها توانیومانە بە شێوەیەکی باشتر، چاودێری داهاتەکانمان بکەین لە ڕێگەی بەستنەوەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سیستەمی بانکی جیهانی . ئێستاش لە ڕێگەی برەودان بە هەماهەنگیی دارایی و وەبەرهێنان لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا، ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتی بانکی ئاسانتر دەبێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا.
بۆ ئێمە لە کوردستان، ئەم بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا، هەنگاوێکی تایبەتییە، داعش هەوڵیدا و شکستی هێنا لە تێکدانی ژیانمان. بۆیە ئێمە لەسەنگەری پێشەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانین بۆ پەکخستن و ڕیشەکێشکردنی هەوڵەکانی بەدەستهێنانی پشتیوانی دارایی و خۆپارەدارکردن لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ( گرووپی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی پارەدارکردنی داعش) .
ئێمە ئەم گۆڕانکاریانەمان لە پێناو باشترکردنی داهاتووی خۆمان ئەنجام داوە، چونکە ئەگەر ئێمە ئەم چاکسازییە ئابووری و خۆڕێکخستنەوەمان نەکردایە و ڕووبەڕووی کێشەی بازرگانی نایاسایی نەبووبوونایەتەوە، ئێستا ئەو دەرفەتەمان بۆ نەدەڕەخسا بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانمان لە ئەوروپا هەماهەنگیی بکەین.
ئەم سەرکەوتنەی ئەمڕۆ ئێمە بەدەستمانهێناوە، هاوکات لە گەڵ داننانی ئەوروپا بە هەوڵە هاوبەشەکانی هەولێر و بەغدا، پێویستە هاندەرێکی زیاتر بێت بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوانمان لە پێناو دابینکردنی ئایندەیەکی گەشی ئابووری بۆ نەوەکانمان.