بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ بابه‌تی گرنگ له‌وانه‌ش پرسەکانی مووچە، سەرژمێریی دانیشتووان تاوتوێ دەکات. به پێی زانیاری له كۆبوونه‌وكه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ بڕگه تاوتوێ ده‌كرێن. له بڕگەی یەكەمدا پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان تاوتوی ده‌كرێن. هه‌روه‌ها بڕگەی دووەم بریتییە لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كه لە ڕۆژانی بیست بۆ بیست و یه‌كی مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و هه‌روه‌ها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه ده‌خرێته به‌رباس و گفتوگۆكردن. هاوكات له بڕگەی سێیەمدا
پڕۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ده‌خرێته ڕوو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.