وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، به ڕێژه‌ی 100%ـی قوتابییانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی له کەرکووک، شنگال، خانەقین و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، قوتابییانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی له کەرکووک، شنگال، خانەقین و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان كه لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران، ژماره‌یان نزیكه‌ی هه‌زار قوتابی ده‌بن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له‌م باره‌وه داوا لە سەرجەم وەرگیراوان دەکات دواى دۆزینەوەى شوێنى وەرگرتنیان لە وێبسایتى ڕێگەى زانکۆ (regayzanko.com)پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بە مەبەستى ته‌واوكردنی مامەڵەى دەستبەکاربوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان.