سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هه‌ولێر … تابلۆیەکی دیواری بۆ هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

 

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26.11.2024 هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، به‌یاوه‌ری قونسلی بریتانیا له‌ هه‌ولێرو دکتۆر ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرو ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، به‌ بۆنه‌ی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، له‌به‌رده‌م په‌یمانگای پۆله‌ته‌كنیكی هه‌ولێر وێنه‌یه‌كی سه‌ر دیواریان نه‌خشاند،كه‌ بە شێوەیەکی سەمبولی گوزارشتی لە داکۆکی کردن لە مافی ئافرەتان و ئاماژەکردن بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردە ده‌كرد، كە ئه‌و 16 رۆژه‌ تایبەت كراوە بەو پرسە، ئه‌م چاڵاكییه‌ له‌لایه‌ن قونسلگه‌ری بریتانیا له‌ هه‌ولێر رێكخرابوو.
لەم بارەو لە لایەن جێگری پارێزگاری هەولێر ئه‌وه‌ دووپات كرایه‌وه‌، كه‌ هۆشیاریی ئافرەتان و یەكسانی و بە یەك چاو تەماشاكردنی ئافرەت و پیاو لە ئەرك و مافدا له‌ پێشینه‌ی كاری حكومه‌تدایه و لە پارێزگای هەەلێریش هەر ئەوە کراوەتە پێوەری کارەکان‌، بۆیە پێویسته‌ بە یاسا رێگە لە هەر دیادەیەکی ناشارەستانیانە بگیرێ …