یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمیی ئاڕاستەی كەسوكاری هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا كرد

ئەمە دەقی پەیامەكەیە..

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما (زاهیر عه‌بدوڵا)ـم پێ گەیشت.

زاهیر عه‌بدوڵا کەسایەتی و هونەرمەندێکی نیشتیمانپەروەر و دیاری هەولێر بوو کە دڵسۆزانە خزمه‌تی شانۆ و درامای كوردی كردووە.

سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و ئاشنایانی زاهیر عەبدوڵا و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا لله و انا الیە راجعون.

مسعود بارزانی
23ـی تشرینی دووه‌می