سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەندەکە دەکات و دەڵێت: خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت
ئەمڕۆ شەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی زاهیر عەبدوڵڵا کرد، لە پرسەنامەکەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمتان ئاراستە دەکەم بەهۆی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان زاهیر عەبدوڵلا دەکەم.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە داوە، زاهیر عەربدوڵڵا، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و خزمەتێکی زۆری هونەری شانۆ و سینەمای کوردی کردووە و کەسایەتییەکی هونەریی دیاری شاری هەولێریش بوو.
لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا هاتووە، خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.