شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

داوود ئۆغڵو بە زمانی کوردی لە مێپس خۆشحاڵم بە بینینەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی

هەینی، 22-11-2024، ئەحمەد داوود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا لەمیانی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس کە لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان، لە شاری دهۆک بەڕێوە دەچێت؛ بەشداریی لە پانێلێک کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی تورکیا – هەرێمی کوردستان، پرۆسەی نوێی ئاشتی، بارودۆخی ناوچەکە و چەندان پرسی دیکەی گرنگی کرد. 

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا لە سەرەتای قسەکانیدا بە زمانی کوردی, خۆشحاڵیY خۆی بە بینینەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی دەربڕی و بە “دۆستێکی نزیک”ـی خۆی ناو برد. لەبارەی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپسیش، باسی لەوە کرد، “کۆڕبەندەکە لە کاتێکی هەستیار و گرنگدا بەڕێوە دەچێت.”