سەرۆک بارزانی لە گوتارەکەیدا لە پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس2024 ڕایگەیاند: “ئومێدەوارین هەمووتان پشتگیریمان بکەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوو یەک هەرێم، یەک پەرلەمان، یەک حکوومەت و یەک هێزی پێشمەرگە لەکوردستان هەبێت”.
سەرۆک بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: “ئەو سەرژمێرییەی لە سەرتاسەری عێراق کرا، جەخت کراوەتەوە، کە هیچ مەبەستێکی سیاسیی لە پشتەوە نییە و هیچ کاریگەریشی لەسەر ماددەی 140 نابێت، کە ئەمەش بەرچاو ڕوونی زۆر دەبێت بۆ حکوومەتی فیدراڵی، بۆ ئەوەی پلانەکانی بەشیوەیەکی ڕێک و پێک و زانستنیانە دابڕێژێت لە داهاتوودا”