هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

پوتین و سودانی دووپات لەهاوئاهەنگی ستراتیژی مۆسکۆ و بەغدا دەکەنەوە

ڤڵادیمێر پوتین و محمد سودانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، دووپاتیان لەهاوئاهەنگی ستراتیژی  مۆسکۆ و بەغدا کردەوە، هاوکات سەرنجی وردیان خستە سەر پرۆژە گەورەکانی بواری وزە و جەخت لە جێبەجێکردنیان کرایەوە.

سەرۆکایەتی ڕووسیا رایگەیاند، ڤڵادیمیر پوتینی سەرۆکی وڵاتەکە و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە21ـی تشرینی دووەمی 2024، ڤڵادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێگەی تەلەفۆن، پرسە گەرمەکانی پەیوەست بە هاوئاهەنگی دوو لایەنە لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، گواستنەوە و لۆجستی و مرۆییدا تاوتوێ کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەو پەیوەندییەدا،  سەرنجی ورد خرایە سەر پرۆژە گەورەکانی بواری وزە و جەخت لە جێبەجێکردنیان کرایەوە، هەردوو لا خواستی هاوبەشیان بۆ فراوانکردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و بەرژەوەندی هاوبەش دووپاتکردەوە، بەگوێرە ئەو رێکەوتنانەی لە ئۆکتۆبەری 2023  لە مۆسکۆ تاوتوێکران.

هەروەها لایەنی جۆراوجۆری کاری هاوبەش لە چوارچێوەی ئۆپێک پڵەس، کە رێگە بە پاراستنی سەقامگیری بازاڕی جیهانی نەوت دەدات، سەرنجی خرایەسەر و جەخت لە پێویستی بەردەوامی و هاوئاهەنگی ستراتیژی  مۆسکۆ و بەغدا کرایەوە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ژێر رۆشنایی پەرەسەندنی رەوشی دژواری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، باروودۆخی ناوچەکە خرایە بەرباس.

لە کۆتاییشدا ئەوە خراوەتەڕوو کە، هەردوولا پێداگرییان لەسەر پەیوەندییەکان لەسەر ئاستە جیاوازەکان کردەوە