ئایا ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژ دەكرێتەوە؟

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتی كردەوە بڕیاریان دابێت لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانەوە.

لە بەشێك لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی وا بڵاوكرابووەوە كە حكوومەتی عێراق بڕیاریداوە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژ بكاتەوە.

لەمبارەیەوە عەمید میقداد میری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: قەدەغەی هاتوچۆ تەنیا بۆ دوو رۆژ دانراوە ئەوانیش رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەیە.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەوەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ، دوورە لە ڕاستییەوە.