ئەنجامە سەرەتاییەكانی سەرژمێری لە ماوەی 48 كاتژمێردا ڕادەگەیەندرێت

لێژنەی باڵای راگەیاندن بۆ سەرژمێریی دانیشتوان ئاشکرای دەکات، ئەنجامە سەرەتاییەكانی سەرژمێری لە ماوەی 48 كاتژمێر، دوای وەرگرتنی داتاكان ڕادەگەیەندرێت.

حەیدەر مەجید، ئەندامی لێژنەی باڵای راگەیاندن بۆ سەرژمێریی دانیشتوان، بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی ڕاگەیاند: “لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەیانییەوە، ئاگادارییەكی حكوومی بۆ سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت، دەزگا تایبەتەكان و ستافی وەزارەتی پلاندانان بەگشتی هەبووە، كە هاوكار بن بۆ سەرخستنی ئەم پرسە نیشتمانییە.”

هه‌روه‌ها، گوتیشی: “بژمێرەكان دەستیان بە پرۆسەی سەرژمێری كردووە، بۆ مۆركردن و پشتڕاستكردنەوەی داتاكان و ناردنی بۆ ناوەندی داتاكان.”

ئەندامی لێژنەی باڵای راگەیاندن بۆ سەرژمێریی دانیشتوان، ڕوونیشی کردەوە: ”ئەنجامە سەرەتاییەكانی سەرژمێری لە ماوەی 48 كاتژمێر، دوای وەرگرتنی داتاكان ڕادەگەیەندرێت.“