له‌ پارێزگاكانی موسڵ و سه‌ڵاحه‌ددین هێرشكرایه‌ سه‌ر داعش

لە ئاکامی زنجیریەک بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و موسڵ، خاپوورکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ھەشت بۆردومانیان بۆسەر حەشارگەکانی داعش لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و موسڵ، ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە ناوچەکە، خاپوورکراون.
شانەی ناوبراو، زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو

ھەواڵی زیاتر