سێشەممە, تشرینی دووه‌م 19, 2024

ڕۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ، هاووڵاتییانی کوردستان و عێراق دەتوانن لە ئێران بگەڕێنەوە

ڕۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ، تەنها بە ڕێگە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەدرێت لە ئێرانەوە بگەڕێنەوە و ڕێگەش بە کەس نادرێت لە ڕێگەی دەروازەکەوە بچنە ئێران؛ هاوکات جووڵەی بازرگانیش ئاسایی دەبێت. 

سێشەممە، 19-11-2024، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئومەران ئاگادارییەکی بۆ بازرگان، کۆمپانیا، گەشتیار و هاووڵاتییان لەبارەی دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی سەرژمێریی گشتی، لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.

لە ئاگادارییەکەدا چوار خاڵ ڕوون کراونەتەوە:

1.  سەبارەت بە جووڵەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کاڵاکان، بەردەوام و ئاسایی دەبێت و داناخرێت.

2.  سەبارەت بە چوونی هاووڵاتییانی کوردستان و عێراق و بیانی لە هەرێمی کوردستان بۆ ئێران، دەروازەکە دادەخرێت و ڕێگە نادرێت.

3.  سەبارەت بە گەڕانەوەی هاووڵاتییانی کوردستان و عێراق لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، کراوە دەبێت و دەتوانن بگەڕێنەوە.

4.  سەبارەت بە هاتنی هاووڵاتییانی ئێرانی و بیانی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، دادەخرێت و ڕێگایان پێ نادرێت