زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای 2022 به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییانه‌ ده‌ستپێده‌كات: سه‌نیگال ـ زمبابوێ 16:00، مه‌غریب ـ غانا 19:00، غینیا ـ مالاوی 19:00، دورگه‌كانی قه‌مه‌ر ـ گابۆن 22:00.
  • رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی خەڵاتی باشترین وەرزشوانی ساڵی 2021ـی وڵاتی پۆڵه‌ندای پێبه‌خشرا. یانە ئەڵمانیەکە پیرۆزبایی لە لیڤاندۆڤسکی کردووە و لیڤاش لە ئینستاگرامی خۆی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی ئەم خەڵاتە دەربڕیوە و بە خەڵاتێکی گرنگی دەزانێت و شانازی پێوە دەکات. بڕیاریشە لە حەڤدەی ئەم مانگە خەڵاتی زە بێستی فیفا پێشکەش بە باشترین یاریزانی ساڵی 2021 بکرێت و لیڤاندۆڤسکی بۆ بردنەوەی خەڵاتە بەربژێرە.
  • فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ ڤالێنسیا دەستپێکرد کە ئەم یانەیە دوای یاریەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوان و لە تویتەر نووسیویانە ئێستا لە مەدرید دزی دەکرێت، هەروەکو چۆن لە درامای لاکاسا کرا، وەکو نارەزاییەتیەک بەرامبەر ناوبژیوان دوای ئەو لێدانە سزایەی لە بەرژەوەندی ریال مەدرید هەژمار کرا.
  • رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەپێی مادەی 100 لێکۆڵینەوە لەگەڵ ڤالێنسیا دەکات و ئەگەر هەیە سزای دارایی ئەو یانەیە بدات و بڕەکەشی دەگاتە 1500 یۆرۆ.
  • بارسێلۆنا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند ئێریک گارسیای بەرگریکاری لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر گرانادا تووشی پێکانێک بووە لە رانی کە لەو یارییە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک یەکسان بوون. بارسێلۆنا ئاشکراشی کردووە ئێریک گارسیا پێویستی بە پێنج هەفتە هەیە بۆ چاکبوونەوە و گەڕانەوە بۆ یاریگاکان. به‌مه‌ش پێکانی گارسیا کێشەکانی چاڤی راهێنەر قوڵتر دەکەن و ژمارەی پێکانەکانی بارسا لەم وەرزە دەبنە 16 پێکان کە چەند رۆژێکیش بەر لە ئێستا رۆناڵد ئاراوخۆ تووشی پێکان بوو.
  • رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كلیان مباپێ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید رێككه‌وتووه‌ و له‌ هاوینی داهاتوو به‌ گرێبه‌ستێكی خۆڕایی پاریس به‌ره‌و مه‌درید جێده‌هێڵێت. له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان ده‌یانه‌وێت ئێرلینگ هالاند بۆ قه‌ره‌بووكردنی مباپێ بگوازنه‌وه‌.
  • رۆژنامه‌ی لكیپ: هالاند گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ هاوینی 2024 له‌گه‌ڵ بوروسیا دۆرتمۆند كۆتایی دێت، مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌نیا 75 ملیۆن یۆرۆیه‌، به‌ڵام تێچووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ نه‌رویجییه‌ 300 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر پاریس ده‌كه‌وێت، چونكه‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت هالاند بگوازێته‌وه‌ ده‌بێت شیرینی گواستنه‌وه‌ به‌ مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی و باوكی ئه‌و یاریزانه‌ش بدات و ساڵانه‌ش مووچه‌كه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ بێت.
  • نۆڤاک جۆکۆڤیچ تێنسزانی سڕبی دەبێتە چوارەم رۆژ کە لە هۆتێل پارک لە مێلبۆرن دەمێنێتەوە و لەلایەن حکومەتی ئوسترالیا رێگری لێدەکرێت بچێتە دەرەوە، بە بیانووی ئەوەی خۆی ڤاکسین نەکردووە. وەکو پاڵپشتییەک لە تێنسزانە سڕبیەکە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای سڕبیا لە بەردەم هۆتێلەکەی نۆڤاک جۆکۆڤیچ کۆبوونەوە و بە بەکارهێنانی دروشمی جیاواز پاڵپشتی خۆیان بۆ باشترین تێنسزانەکەی ئێستای جیهان دووپاتکردەوە کە ئەگەر هەیە جۆکۆ نەتوانێت بەشداری لە گراندسلامی ئوسترالیا بکات و رەوانەی وڵاتەکەی بکرێتەوە.
ھەواڵی زیاتر