سەحەر دلۆڤان: ١٥ ساڵە لە گۆرانی و موزیک دوورکەوتوومەتەوە!

ھونەرمەندی ناسراوی بە ڕەچەڵەک کورد (سەحەر دلۆڤان)، کە ناوێکی دیاری نێو موزیک و گۆرانی کوردی و تورکیا لە باکووری کوردستان، لە ئاخاوتنێکی بۆ (ھەولێر) دەڵێت:

ئازارەکانی کورد لە ناوچەکانی ئامەد و ماردین و پارچەکانی دیکە ھێندە بەسۆن، ڕێگە بە خۆم نادەم، ئیدی گۆرانیی شاد و ھەڵپەرکێ بڵێم، بۆیە ماوەی ١٥ ساڵە بێدەنگیم لە موزیک و گۆرانی دا ھەڵبژاردووە، چونکە لە فەرھەنگی ئێمەدا گەر ھونەر و کلتوور خزمەت بە خەڵکی ناوچەکەمان نەکات ئیدی پێویست ناکات ژیانی خۆمی بۆ تەرخان بکەم.
لە وەڵامی ئەوەی کۆتا بڕیاری دەبێت و بە تەواوەتی دەست لە کارە ھونەرییەکانی ھەڵدەگرێت، ناوبراو گوتی: نەخێر بڕیاردان لە وازھێنانم لە بواری ھونەر ھێشتا زووە، بەڵام دۆخی ناوچەکە و گرفتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان وایکردووە، کە ماوەیەک بێدەنگی ھەڵبژێرم و لە کارەکانم دوورکەومەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بە چەپکێک گۆرانی تازە و بەرھەمی کوردی و تورکی دێمەوە نێو مەیدانی ھونەر و جارێکی تر جەماوەرەکەم بە گۆرانیە ڕەسەن و فۆلکلۆرییەکان شاد دەکەمەوە، بەڵام تا بە ئەمڕۆ دەگات ناتوانم کات بۆ بڵاوبوونەوەی ئەلبوومی نوێ و بەرھەمی تازەم دیاری بکەم.

ھەواڵی زیاتر