پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سبەی سێشەممە نەوتی سپی لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دابەش دەكرێ.

سەرچاوەیەك لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی دهۆك رایدەگەیەنێ، كە سبەی نەوتی سپی لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دابەش دەكرێ.

گوتەبێژی قایمقامیەتی قەزای دهۆك رایگەیاند: “ئەمڕۆ 40 بریكاری خۆراك كۆبوونی نەوت وەردەگرن و لەسەر خەڵك دابەشی دەكەن، بۆ ئەوەی سبەی سێشەممە نەوتی سپی لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دابەش بكرێت”.

قایمقامیەتی قەزای دهۆك ئاماژەی بەوەش كردوە : دابەشكردنی نەوت لە گەڕەكی پیشەسازی دەست پێدەكات و 10 هەزار سه‌رۆك خێزان لە سەنتەری شاری دهۆك نەوت وەردەگرن