ئەمرۆ شەممە ڕێکەوتى 16.11.2024 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، حەوتەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەكان بەڕێوەچوو، كە زانکۆی سەلاحەددین بەهاوبەشی لەگەڵ زانکوی تیشک و ڕێكخراوی كەیساین و مایۆركا سیتی سازیان کردبوو.
شایەنی وتنە لەو سمپۆزیۆمەدا، خەڵاتى ڕێزلێنان بەسەر باشترین (١٠) توێژەر كە خاوەنی توێژینەوەی نایاب بوون دابەشکرا .
ئەم توێژینەوانە لە لایەن لێژنەیەکی پسپۆڕی بیست کەسی، لە کۆى (42) هەزار توێژینەوە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق هەڵبژێردران .