شەممە, تشرینی دووه‌م 16, 2024

هەولێر… رۆژی زمان و کلتووری تورکمانی بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ شەممە 16.11.2024 ، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆک و جێگری پارتی چاکسازی تورکمان و بەرپرسانی حیزبی حکومی و کەسایەتییەکانی تورکمانی شاری هەولێر، لە هەولێری پایتەخت، ڕۆژی زمان و کلتووری پێکهاتی تورکمان بەڕێوەچوو. …
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر، دووپاتیکردەوە کە ئەم رۆژە دیار خەری بنەمای قولی بەیەکەوە ژیانە لە هەرێمی کوردستان، ئەوەش بە سروشتی خۆی گوزارشتی راستەوخۆیە لەو نەهەجە سیاسیەی کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیرەو دەکرێ بۆ زیاتر چەسپاندنی رۆحی برایەتی نێوان نەتەوەو پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی…
جێگەی باسە، بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان 11.17ـی وەک ڕۆژی زمان و کلتووری تورکمان دیاریکراوە و ساڵانە لەو ڕۆژەدا لەلایەن دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان، ڕێورەسمی تایبەت بەم بۆنەیەوە سازدەکرێت و تێیدا جگە لە پێشکەشکردنی چالاکی جۆراو جۆری هونەری و کلتووری، خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێت بەو چالاکوان و پەروەردەکار و کەسایەتیانەی کە ڕۆڵیان هەبووە لە پێشخستن و پەرەپێدانی زمان و کلتووری تورکمانی.