شەممە, تشرینی دووه‌م 16, 2024

هه‌ولێر.. زیاتر له‌ 27 هه‌زار پارچە زه‌وی ئامادەیە بۆ دابه‌شكردن

 

دوای بڕیاری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی بەسەر فەرمانبەران، له‌ سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، کە 17 شارەوانییە و هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ خۆ ده‌گرێت، زیاتر لە 27 هەزار پارچە زه‌وی‌ ئامادەیە بۆ دابه‌شكردن، هه‌نگاوی زۆر باش بۆ دابه‌شكردنی ئەو زه‌وی نراون و هه‌ر كه‌سێك به‌ گوێرەی كارتی زانیاری له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمەند دەبێت، چاوه‌ڕێ دەکرێت دوای گه‌یشتنی فۆڕمه‌كان، لە ئایندەیەکی نزیک ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی زه‌ویەکان بكرێت.