هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی گوتی “لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو پێشبینی دەکرێ کەشێکی ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان بگرێتەوە”.
گوتیشی “شەپۆڵێکی دیكەی بارانبارینی مامناوەند بەڕێوەیە بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ پێنجشەممە شەپۆڵەکە له ناوچە شاخاوییەکان جێگیر بووە”.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا “لە ماوەی 72 كاتژمێری داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە ئەو شەپۆڵە بە لاوازی یاخود بەشێوەی مامناوەند سەنتەری شارە گەورەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە”.