سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی کەرکوک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، هۆكاره‌كه‌ش بۆ دهركرهوتنى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه له سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (تیكتۆك).
ئەو سەرچاوەیە به ماڵپه‌رى “بغداد الیوم” ڕایگەیاند، “وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بڕیاری دەرکردنی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی کەرکووک لە پۆستەکەی دەرکرد كه پله‌ى عه‌قیدی هه‌یه و ڕەوانەی فەرماندەیی ناوخۆی کەرکووک دەکات”.
به‌پێی ئه‌وه‌ى له میدیا عێراقییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، لادانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره له پۆسته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (تیكتۆك) به جلى سه‌ربازییه‌وه دهركرهوتووه.