شیڤان شێرزاد – هەولێر
جیاواز لە کارەکانی پێشووتری، کە بە جلە کوردییەکانی دەردەکەوت، ئەمجارەیان هونەرمەند “چۆپی فەتاح” بە شێوەزاری کرمانجی گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە، کە لە ڕووی ستایلەوە تەواو جیاوازە لە کارەکانی دیکەی.
بەرهەمەکە ناوی نراوە “سوڵتان” و لە تێکست و ئاوازی شامیل بریفکانی و دابەشکردنی سیداد قەدری، کە لە ستۆدیۆی “ستار” تۆمار کراوە و میکس و ماستڕینگی بەرهەمەکەش لە لایەن عەلی شەریفزادە جێبەجێ کراوە و بەرهەمی چۆپی پڕۆدەکشنە. لە ئاخاوتنێکیشدا هونەرمەند ئاماژە بە دوا بەرهەمی ٢٠٢٤ـی دەکات، کە بە کوالێتیەکی بەرزەوە وێنەی هەڵگیراوه ئێستا لە یوتیوبی ئەو هونەرمەندەدا بڵاو کراوە و دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ لە گۆرانیی کرمانجیدا تاقی بکاتەوە و دڵی هەوادارانی لەخۆ ڕازی بکات.