پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 14, 2024

لە هەولێر خاوەنی پەیجێكی سناپ چات دەستگیر كرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ع، م، ع)مان دەستگیرکرد، تۆمەتباری ناو هاتوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی (زێڕنگیری سان) و بەناوی کاری زێڕنگەرییەوە لەگەڵ چەند ئافرەتێک کەوتۆتە پەیوەندیی و وێنە و گرتە ڤیدیۆیانی لە ژێر هەڕەشە تۆمار کردووە.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک، هەر یەکێک لە قوربانیەکان پارەیان پێ نەدابێت یان داواکاریەکەیان بۆ جێبەجێ نەکردبێت، وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو کردۆتەوە.”

هەروەها ئاسایشی هەولێر راشی گەیاندووە: “ئەم تۆمەتبارە لە بنەڕەتدا پیشەی زێڕنگر نیە و لەو بوارەشدا کاری نەکردووە، داوا دەکەین هەر کەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە سەردانمان بکات.”