هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

سبەی لە ئیدارەی مێرگەسۆر و سۆران و مەزنێ   دەنگی  تەقینەوەیەكی گەورە دەبیسترێت


 

ئاگاداری هاووڵاتییان دەكرێتەوە كە سبەی پێنجشەممە بەهۆی تەقاندنەوە و لەناوبردنی چەندان مین و تەقەمەنی، دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە ناوچەكانی مێرگەسۆر و سۆران و مەزنێ دروست دەبێت.

لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مینی هەولێر هاتووە “دانیشتووانی شارۆچكەی مێرگەسۆر و سۆران و شارەدێی مەزنێ و گوندەکانی دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی پێنجشەممە رێکەوتی 14/11/2024 دەنگی تەقینەوەیەكی بەرز دروست دەبێت”.

هەروەها هاتووە “دەنگەكە بەهۆی لەناوبردنی کێڵگەیەكی گەورەی مینە لە چیای قەلەندەر”.

ئاماژە بەوەشدراوە كە لە كێڵگەكەدا بەیەكجار 195 مین دەتەقێنرێنەوە و لەناودەبرێن.

داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی بیستنی دەنگی تەقینەوە گەورەكە، نیگەران نەبن.