سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسی سەید حەسەن بەرزنجی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێ گەیاندن.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی سەید حەسەن سەید محەممەد بەرزنجی، مامی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
وەزیری تەندروستی بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی