ئەمڕۆ سێشەممە 2024.11.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە ژمارەیەک هونەرمەندى شانۆکار و یاریزانى تۆپى پێ و لەش جوانى و خۆبەخش کرد، کە لە ئاستى وڵاتان بەشدارى پاڵەوانیەتى و فیستڤاڵى نێودەوڵەتى بوونە و دەستکەوت و پلەى بەرزیان بەدەستهێناو.
لە دیدارەکەدا، کە ناز جەلال، بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگا ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە هونەرمەندان و یاریزانان، دەستخۆشیان لێیان کرد بۆ بەدەستهێنانى دەستکەوت و نازناوى گەورە بۆ هەولێر، هەروەها تەواوى پاڵپشتیى و هاوکارى و پاڵپشتى خۆى بۆیان دووپات کردەوە. هاوکات دەستخۆشى لە خۆبەخشان کرد و جەختى لەوەکردەوە ئەوەى لە توانادابێت پشتیوان و هاوکاریان دەبێت و ئومێدى خواست بەهەمان روحیەتەوە بەردەوامبن و نمونەیان زۆر بێت.
پاشان لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە، بڕوانامەى ڕێزلێنیان پێشکەش کرا.